کۆمپانیای پاناسۆنیک توانی کامیرایه‌کی دیجیتاڵی به‌رهه‌م بێنێت به ناوی Lumix DMC – G1 که لێنزه‌کانی ده‌گۆڕدرێن.
هه‌تا ئێستا ته‌نها کامیراکانی دیجیتاڵی جۆری SLR واتا Single Lens Reflex تایبه‌تمه‌ندی گۆڕینی لێنزیان هه‌بوو، به‌ڵام کۆمپانیای پاناسۆنیک ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی بۆ کامیرای دیجیتاڵی ئاسایی ده‌سته‌به‌ر کرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک بتوانێت سوودی لێ وه‌رگرێت.

ئه‌م کامیرایه کێشی له کامیراکانی SLR که‌متره و قه‌باره‌شی بچووکتره و هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی تری کامیراکانی SLR تێدایه. ئه‌م کامیرایه به 12.1 مێگاپیکسڵ توانای وێنگرتنی به ئاستێکی زۆر به‌رز هه‌یه.
بڕیاره کامیرای Lumix DMC-G1 له مانگی داهاتوو به نرخی 700 دۆلار بخرێته بازاڕ.