مه‌دالیا زێرینه‌کانی ئۆڵۆمپیکی په‌کین بۆ سه‌رجه‌م به‌شداربووان و وڵاته‌کانیان گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆری هه‌یه، به‌ڵام بۆ خه‌ڵکانی تر، زێر له بواره‌کانی تریش کارایی و بایه‌خی هه‌یه.
کۆمپانیای کانون کامیرایه‌کی دیجیتالی نوێی به ناوی Canon Power Shot Elph به‌رهه‌م هێناوه که چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه و ته‌نها خه‌ڵکانێکی دیاری کراو ده‌توانن بیکڕن.

له ئێستادا ته‌نها پێنج دانه له‌و کامیرایانه به‌رهه‌م هاتووه که بۆ دروست کردنی هه‌ر یه‌که‌یان 88 پارچه ئه‌ڵماس به‌کار هاتووه که به گشتی 2.22 قیرات ئه‌ڵماسی تێدا به‌کار هاتووه.
ئه‌م کامیرایه که یه‌که‌مین کامیرای له‌م شێوه‌یه‌یه له هه‌موو جیهان، به نرخی 10 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م پێنج دانه‌یه فرۆشرا کۆمپانیای کانون جارێکی تر ئه‌م جۆره کامیرایه به‌رهه‌م دێنێته‌وه.
شایانی باسه ئه‌م کامیرایه هیچ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ کامیرای ئاسایی نیه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که له دروست کردنی دا ئه‌ڵماس به‌کار هاتووه.