کۆمپانیایه‌کی به‌لجیکی سکانه‌رێکی له شێوه‌ی پێنووس به پۆرتی USB دروست کردووه که له توانای دایه وشه‌یه‌ک یا‌ن ته‌نانه‌ت کتێبێک سکان بکات.

سکان کردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان کارێکی قورسه و کاتێکی زۆری پێویسته و ماندوو بوونێکی زۆری ده‌وێت، بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یه کۆمپانیای (ئیریش)ی به‌لجیکی له مانگی ڕابردوو سکانه‌رێکی نوێی به ناوی Iris pen خسته بازاڕ که بۆ سکان کردنی به‌ڵگه‌نامه‌کان به ئامانجی ئه‌لکترۆنی کردنی ئه‌رشیف و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی وشه‌ی ورد به‌کار دێت.
ئه‌و وشه و بابه‌تانه‌ی که له لایه‌ن ئه‌م سکانه‌ره، سکان ده‌کرێن، له سیسته‌می ویندۆز و ماکینتۆش ده‌خوێندرێنه‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تری ئه‌م سکانه‌ره ئه‌وه‌یه که ئه‌و وشه و دێڕانه‌ی که سکان ده‌کرێن، له لایه‌ن پرۆگرامه‌کانی تایبه‌ت به وه‌رگێڕان، ته‌رجه‌مه ده‌کرێن.