هارددرایڤێکی 12 له 18 له 8/1 ملی مه‌تر که له نینۆکی په‌نجه‌کانی ده‌ست بچووکتره و به بچووکترین هاردی SSD ی جیهان ده‌ژمێردرێت که له لایه‌ن کۆمپانیای Intel دروست کرا. هاردی Z-P140 به توانای 2 هه‌تا 4 گیگابایت دروست کراوه، به‌ڵام له داهاتوودا هه‌تا 16 گیگابایت په‌ره‌ی پێ ده‌درێت. ئه‌م هارددرایڤه خێرایی خوێندنه‌وه‌ی 40 مگابایت له چرکه‌یه و خێرایی نووسینی 30 مگابایت له چرکه‌یه. ئه‌م مێمۆرییه زۆر له مێمۆرییه‌کی به‌رهه‌می کۆمپانیای سامسۆنگ ده‌چێت که ڕکابه‌رێکی سه‌ره‌کی ئه‌م مێمۆرییه‌یه.

ئه‌م به‌رهه‌مه له پێشانگای به‌رهه‌مه ئه‌لێکترۆنییه‌کان له لاس فێگاس ده‌خرێته به‌رده‌ست.